وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوبه‌ندی ناتۆ زۆر به جدی تاوتوێی قه‌یرانی كرده‌ی له‌شـكری ڕوسـیا ده‌كه‌ن له گورجسـتان و كۆكیش بوون كه په‌یوه‌ندی ئاسایی كارێـكی مه‌حاڵه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ڕوسـیا هێزه‌كانی له گورجسـتان ده‌كشێنێته‌وه.
سـكرتێری گشـتی ناتۆ یاپ دی هۆپ شێفه‌ر گوتی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌یاندا له برۆكسـل ڕازی بوون كه ناتۆ ناتوانێت كاروباری ئاسـایی خۆی له‌گه‌ڵ ڕوسـیادا به‌سه‌ر به‌رێت هه‌تا ئه‌نجامدانی كشـانه‌وه.
هه‌رچه‌نده ناوبراو ورده‌كاری نه‌دا، به‌ڵام گوتی وه‌زیران كۆنگره‌یه‌كی نوێـیان دامه‌زراندووه كه كۆمسـیۆنی ناتۆ و جۆرجیایه بۆ پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌وقازدا. هه‌روه‌ها وه‌زیران پـشـتیوانی خۆیان دووپات كرده‌وه بۆ سه‌روه‌ری خاكی گورجسـتان و ڕازیش بوون تیمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی پـێویسـتیـیه‌كان.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو وتی كۆبوونه‌وه‌كه پـشتیوانی ناتۆی بۆ دیموكراسـیـیه‌ت له گورجسـتاندا ده‌رخست. خانم ڕایس جه‌ختی كرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێڵی نوێی دابه‌شـكردنی ئه‌وروپا نابێت و هه‌ردوو له گورجسـتان و ئۆكرانیاش شـیانی ئه‌ندامێتی ناتۆیان هه‌یه.