ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی توركیا ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێـكی زه‌مینی له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا سه‌ربازێـكی توركی كوژراوه و هه‌روه‌ها 8 سه‌ربازیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌نه‌تۆلیا ده‌ڵێت مینه‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه له نزیك ماشێـنێـكی له‌شـكری ته‌قیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتی ئاژانسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات بڕوا ده‌كرێت ئه‌و مینه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیای ناسـراو به په‌كه‌كه چاندرابێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی توركیا له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا په‌ره‌ی به هه‌ڵـمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی خۆی له دژی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی قه‌ده‌غه‌كراو دا له ناو توركیا و هه‌روه‌ها له دیوی نێو سـنووری عێراقیش، واته له‌و جێـگایه‌ی به هه‌زاران له چه‌كدارانی په‌كه‌كه نیشـته‌جێ بوون.
له ساڵی 1984 وه چه‌كدارانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له پـێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌جه‌نگن و له میانه‌ی ئه‌و سـاڵانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكداداندا پـتر له 30 هه‌زار كه‌س كوژراون.