سه‌باره‌ت به بڕیاری كشـانه‌وه‌ی لیوای 34 ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان له ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په و ده‌وروبه‌ری هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر مسـته‌فا وه‌زیری كاروباری پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
جه‌عفه‌ر مسـته‌فا ده‌ڵێت له هه‌ر حاڵه‌تێـكدا بزانین مه‌ترسی بۆ سه‌ر خه‌ڵـكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه و ئازاریان ده‌ده‌ن و باری ئاسایشـیان ناپارێزن و جیاوازی له نێوانیاندا ده‌كه‌ن ئه‌وا ئه‌و كاته به زووترین كات له باتی لیوایه‌ك ده لیوا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌نێرین و پارێزگاری له‌سه‌ر و سـامانی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین. پاشـان ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه گوتبوویان بۆ ڕاوه‌دوانانی تێرۆریسـتان هاتووین وا ده‌رنه‌چوو به‌ڵـكو بۆ ئه‌و ناوچانه هاتوون كه هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی لێـیه و ئاسـایش تیایدا به‌رقه‌راره. ده‌شڵێت له سه‌ره‌تادا وا هاتبوون یه‌كسه‌ر ناوچه‌كه له هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه چۆڵ بكه‌ن و باره‌گای پارته كوردیـیه‌كان بـپشـكنن، به‌ڵام كه بۆیان ئاشـكرا بوو ئه‌وه كارێـكی هه‌ر وا سـانا نیـیه دیاره بۆیه له‌و پـلانه‌یان پاشـگه‌ز بوونه‌وه.
جه‌عفه‌ر مسـته‌فا ده‌شڵێت ئێمه پـێمان گوتوون پـێتان وا نه‌بێت هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی كوردسـتان له‌شـكری مه‌هدی و یاخود تێرۆریسـتان بن، هێزی پـێشـمه‌رگه ئه‌و هێزه‌یه كه ده‌یان سـاڵه دژی سـوپای به‌عس و داگیركه‌رانی كوردسـتان شه‌ڕی كردووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدادا له ده‌سه‌ڵاتدان له ژێر سایه و سـێبه‌ری پـێشـمه‌رگه‌دا باره‌گاكانیان داناوه و په‌یوه‌ندیـیان به خواره‌وه كردووه. ده‌شڵێت ئێمه هێزی گه‌لێـكین و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕه‌وا به‌رگری ده‌كه‌ین، وه ئه‌وانیش چاك ده‌زانن ئێمه به‌رامبه‌ر چه‌كی كیمیاوی شه‌ڕمان كردووه، له‌گه‌ڵ سوپایه‌كدا شه‌ڕمان كردووه كه ژماره‌ی له ملیۆن و نیوێـك زیاتر بووه و به هه‌زاران تانك و زرێـپـۆش و سه‌دان فڕۆكه و هه‌لیكۆپـته‌ری هه‌بووه، بۆیه پـێم‌وانیه جارێـكی دیكه هه‌ڵه‌ی وا بكه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.