ڕۆژێـك دوای قایل‌بوون بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماتیـیه‌كانیان سـوریا و لوبنان ڕایانگه‌یاند كار بۆ دیاریـكردنی سـنووره هاوبه‌شـه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سـد و سه‌رۆكی لوبنان میشـێـل سـوله‌یمان به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوبه‌شـیان له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاند، دوای دوو ڕۆژ وتووێـژ له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سـوریادا.
سـنووری نێوان سـوریا و لوبنان زۆر به باشـی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا دیاری نه‌كراوه و هه‌روا ماوه‌ته‌وه له‌وه‌ته‌ی هه‌ردوو وڵاته‌كه 60 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی‌یان ڕاگه‌یاندووه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌كه قایل‌بوون ڕۆژی چوارشه‌ممه باڵوێزه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لوبنانی سـوله‌یمان ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشـته سـوریا له گه‌شـتێـكی دوو ڕۆژیدا به مه‌به‌سـتی پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه هاوبه‌شـه‌كانیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی باڵوێزه‌كان یه‌كه‌مین هه‌نگاوی زۆر چاك بسـه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر سـوریا به جۆرێـكی دیكه ڕێز له سه‌روه‌ری لوبنان بگرێت.