ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسـادا كۆده‌بێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و تبلیسی به‌ڕێ‌بكه‌وێت تا پـشـتیوانی بۆ گورجسـتان نیشـان بدات له ململانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕوسـیادا.
گه‌شـته‌كه‌ی خاتوو ڕایس هاتووه له كاتێـكدا سه‌رۆك بوش داوا له ڕوسـیا ده‌كات ڕێز له پابه‌ندبوونی به ئاگربه‌ست بگرێت و هێزه‌كانی له گورجسـتان بكشـێـنێته‌وه.
بڕیاره ڕایس له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانی فه‌ره‌نسـا كۆبێته‌وه و ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و گورجسـتان به‌ڕێ‌بكه‌وێت. خاتوو ڕایس ڕۆژی چوارشه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند هه‌ر سه‌رپـێـچـیـیه‌كی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاگربه‌سـت ته‌نها زیاتر ڕوسـیا له كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی دور ده‌خاته‌وه. گوتیشی هه‌سـتێـكی به‌هێز هه‌یه كه ڕوسـیا وه‌ك هاوكارێـكی نێوده‌وڵه‌تی كار ناكات كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خوازیاره بـبێت.
فه‌ره‌نسـا ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵه ئه‌وروپـیـیه‌كان ده‌كات بۆ مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتی له گورجسـتان له نێوان گورجسـتان و هێزه‌كانی ڕوسـیادا