جارێـكی دیكه حكومه‌تی به‌غدا داوا ده‌كات لیوای 34 ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی كوردسـتان له ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله بكشێته‌وه، به‌ڵام تاكو ئێسـتا كاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی كوردسـتان وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی خۆیان ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو هێزكانی حكومه‌تی عێراق ته‌قه‌یان لێـكردن ئه‌وا ئه‌و ده‌مه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له شـاری سلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:39 خوله‌كه.