كاربه‌ده‌سـتان له عێراق ده‌ڵێن به‌لانی كه‌م 5 كه‌س له ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیادا له پارێزگای دیاله كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌رێـكی خۆكوژی ژن له بنكه‌یه‌كی پـۆلیسـدا له ناو شـاری باقوبه خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌فسه‌رێـكی پـۆلیسی كوشـتووه.
له‌و ڕووداوه‌دا 17 كه‌سیش بریندارن.
هه‌ر له باقوبه و له ئاكامی ته‌قینه‌ه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ به‌لانی كه‌م 4 ژن كوژراون و 4 ی تریش بریندارن. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسێـتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕانه‌گه‌یاندووه.