Accessibility links

سوریا ڕێـگا نادات جارێـكی دیكه‌ پـشـكنه‌رانی UN سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن


سوریا ده‌ڵێت ڕێـگا نادات پـشـكنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌و شـوێنانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ سـاڵی پار فڕۆكه‌كانی ئیسـرائیلی بۆردومانی كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومان هه‌بوو كارگه‌ی نهێنی ناوه‌كی لێبێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سـوریا ده‌ڵێت ئه‌وان ڕازیـبوون له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك سه‌ردانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی.

له‌ مانگی شه‌شدا شـاره‌زایانی ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ندێ نمونه‌یان له‌ بنكه‌ی ئه‌لكیبار له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سـوریا وه‌رگرتبوو.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و كارگه‌یه‌ بنكه‌ی ڕیاكتۆری نهێنی ناوه‌كی بووه‌ و به‌ یارمه‌تی كۆریای باكور دروسـتكرابوو.

فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسـرائیلی له‌ مانگی نۆی ڕابردوو باڵه‌خانه‌كه‌یان له‌ ناودا.

سـوریا ده‌ڵێت ئه‌و شـوێنه‌ بنكه‌ی له‌شـكری بووه‌ كه‌ له‌ ژێر چاكردنه‌وه‌دا بوو و نكۆڵی له‌ هه‌ر چالاكیـیه‌كی ناوه‌كی له‌وێ ده‌كات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG