سه‌رۆكی گورجسـتان وا داوای ئاگربه‌سـتێـكی ده‌ستبه‌جێ له هه‌رێمی ئۆسـتیای باشور ده‌كات، ئه‌و هه‌رێمه‌ی له گورجسـتان جیابۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ڕاپـۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕ و توندوتیژی هه‌رێمێـكی دیكه‌ی مشـتومڕ له‌سه‌ری گرتۆته‌وه.
سه‌رۆك میخائیل سـاكه‌شـڤیلی ڕۆژی شه‌ممه داوای كۆتایی هێنانی به شه‌ڕ كرد، ئه‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی گورجسـتان بۆ ڕاگه‌یاندنی یاسـای له‌شـكری په‌سه‌ند بكات.
هاوكات به‌رپـرسـان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ڕوسـیا بۆردومانی چه‌ند ئامانجێـكی له نێو هه‌رێمی ئه‌پخازیا جیابۆوه كردووه.
هه‌روه‌ك هه‌رێمی ئۆسـتیای باشور هه‌رێمی ئهپخازیاش سه‌ربه‌خۆیی خۆی له گورجسـتان له سه‌ره‌تای سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا ڕاگه‌یاند. به‌ڵام گورجسـتان به‌ڵێنی داوه هه‌ردوو هه‌رێمی دابڕاو لێی بگێڕێــتهوه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی.