پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژراو 21 كه‌س كوژران و 72 كه‌سی دیكه له بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغ له ته‌له‌عفه‌ر له نزیـك شـاری موسـڵ له باكوری عێراقه‌وه برینداربوون.
له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت 5 كارمه‌ندی پـۆلیس له نێو برینداران بوون و ئه‌وانی دیكه‌یان سـڤیل بوون.
جێی باسه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دواترین هێرشه له زنجیره‌یه‌كدا له‌و هه‌رێمه‌ی كه هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌نگاری میلیشـیاكانی ئه‌لقاعیده بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌غدا و واشـنتن خهریـكن له ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك نزیـك ده‌بنه‌وه كه به گوێره‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی 10 ی سـاڵی 2010 له عێراق ده‌كشـێنه‌وه.