له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دووچاری ئابوری ناهه‌موار و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سـووته‌مه‌نی بۆته‌وه له ناوخۆدا، به‌ڵام هه‌ر پابه‌نده به یارمه‌تی وڵاتانی تری ده‌ره‌وه. به‌م دوایـیه به‌ڵـگه‌ی زیاتری ئه‌و كاره به‌دی كرا له‌و ده‌مه‌ی كه ئه‌ندامانی كۆنگرسی ئه‌مریكا ده‌نگیان به به‌رفراوانكردنی هه‌ڵـمه‌تێـكی نیشـتیمانی دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی HIVئه‌یدز له جیهاندا.
له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2003 وه وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵی خێرخواز و كلینیكی پـزیشـكی به پاره و پـشـتیوانی ته‌كنیكیـیه‌وه بۆ وڵاتانی بیانی دابین‌كردووه له پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، كه هه‌نووكه نزیكه‌ی 33 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تووشی بوون. نزیكه‌ی بڕی 15 ملیار دۆلار له هه‌وڵـێـكدا خه‌رج‌كراوه، ناسـراو به PEPFAR، كه زۆربه‌ی بۆ ده‌رمان كڕین و پـشـتیوانی ته‌ندروسـتی پـزیشـكی ڕۆژ به ڕۆژ به‌كارهاتووه بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار كه‌س كه ژیانیان به‌نده به وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌وه.
ئامانجی تایبه‌تی ئه‌م كۆمه‌كه كه‌سـانی نه‌خۆشـن له وڵاتانی هایتی و گوانای هه‌رێمی ئه‌مریكا و وڵاتی ڤێتنام له هه‌رێمی ئاسـیا و وڵاتانی ئه‌ثیوبیا و بۆتسـوانا و نه‌یجیریا و وڵاتانی تری خواروی ئه‌فریكا. له سـایه‌ی پـلانێـك كه كۆنگرس په‌سه‌ندی كرد له ماوه‌ی 5 سـاڵی داهاتوودا ئه‌و بڕه ده‌چێته 40 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ زیادبوونی بوجه‌ی به‌رنامه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی درمه‌كانی مه‌لاریا و سیل. ئه‌م بڕانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر وه‌كو گه‌وره‌ترین به‌خشه‌ر ماوه‌ته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانی دژی نه‌خۆشی ئه‌یدز و پابه‌ندیشه به‌و كاره‌وه له سـاڵانی ئاینده‌دا.
سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت " به‌رنامه‌ی PEPFARگه‌وره‌ترین ده‌ســپـێشـخه‌ری ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه له‌پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاكه درمێـك له مێژوودا. ده‌شـڵێت ئه‌وه په‌یمانی خه‌ڵـكی ئه‌مریكایه له ڕووی سـۆزداری و نیاز باشـیـیه‌وه."