وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ڕه‌سـمی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بڕیاری چین بۆ ڤیزه نه‌دان به وه‌رزشـوانی هه‌ڵـگری میدالیای ئاڵـتوونی ئۆڵمـپـیكی ئه‌مه‌ریكایی و خه‌باتكه‌ر بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی له دارفور جۆی چیك.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی ده‌ینا پـێرینۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی چین قایل نه‌بووه ڤیزه‌ی بداتێ و وه‌رزشـوان چیـك كه له یاریـیه‌كانی ئۆڵـمپـیـكی زسـتانه‌ی سـاڵی 2006 پـێشـبڕكێـی كردبوو به‌نیازبوو له په‌كین به‌شـداری بكات بۆ پـشـتیوانكردنی وه‌رزشـوانانی ئه‌ندامی تیمی دارفۆر. مه‌به‌سـتی كۆمه‌ڵه‌كه سه‌رنج ڕاكێشـانه بۆ قه‌یرانی مرۆیی كه له هه‌رێمی دارفور له سـودان خولقاوه.
چین كه سه‌رمایه‌دارێـكی باڵایه له سـودان فشـارێـكی زۆری له‌سه‌ر كراوه بۆ یارمه‌تی له كۆتایی هێنانی توندوتیژی له دارفور.
شـاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی یاخیبووانی دارفور هه‌ڵـمه‌ته‌كانیان له دژ حكومه‌ت ده‌سـتپـێـكردووه له سـاڵی 2003 وه زیا له 200 هه‌زار كه‌س كوژراون و 2.5 ملیۆن كه‌س له ماڵه‌كانیان دره‌به‌ده‌ربوون.