Accessibility links

ئیسرائیل فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌تح بۆ غه‌ززه‌ ده‌گێڕێنێته‌وه‌


كاربهدهسـتانی ئیسرائیلی دهسـتیان كردووه به گهڕاندنهوهی دهیان ئهندامانی فهتح بۆ كهرتی غهززه به ڕۆژێـك دوای ئهوهی بههۆی پـێـكدادانی كوشـنده لهگهڵ حهماس بۆ ئیسرائیل ڕایانكردبوو.

نزیكهی 180 پـشـتیوانكهری سهرۆكی فهلهسـتینیـیهكان مهحمود عهباس ڕۆژی شهممه ڕایانكرد بۆ ئیسرائیل دوای ئهوهی پـێـكدادانه توندوتیژیـیهكان 9 كهسی كوشت و زیاتر له نهوهدی تریشی برینداركرد.

كاربهدهسـتانی ئیسرائیلی دهڵێن ڕۆژی یهكشهممه بهڕێز عهباس داوای له ئیسـرائیل كرد ئهندامانی فهتح بنێرێتهوه غهززه.

سهرلهبهیانی ڕۆژی یهكشهممه گروپـێـك كه 30 كهس بوون نێرانهوه بۆ ناوچهكه و ههواڵهكانی ڕۆیتهرز دهڵێن دهمودهست له لایهن هێزهكانی حهماسهوه دهسـتگیركران.

توندوتیژیـیهكانی ڕۆژی شهممه له كاتێـكدا دهسـتیان پـێـكرد كه چهكدارهكانی حهماس كه كۆنتڕۆڵی غهززه دهكهن به هێرشهوه چوونه ناوچهی شوجاعیـیهی شـاری غهززه بۆ دهسـتگیركردنی ئهندامانی عهشـیرهتێـك كه لایهنگری فهتحن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG