سه‌رۆك وه‌زیری هیندسـتان و پاكسـتان بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه له كه‌ناری كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی باشوری ئاسـیا له كۆلۆمبۆ كۆبـبنه‌وه، هاوكاتی زیادبوونی نیگه‌رانیـیه‌كان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسـتی كۆبوونه‌وه ده‌بێت له ماوه‌ی سـاڵێـك و سێ مانگی ڕابردوودا.
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كیـیه گرژ بووه به‌هۆی پـێـكدادان له هه‌رێمی كشـمیری كێشـه له‌سه‌ر و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی حه‌وتی باڵـوێزخانه‌ی هیندســتان له كابوڵ كه تیایدا 41 كه‌س كوژران.
هیندسـتان ده‌زگای زانیاری پاكسـتان تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ده‌سـتیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولدا، هه‌رچی پاكسـتانیشه نكۆڵی له‌و تاوانه ده‌كات.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان پـرناب موخرجی ده‌ڵێت له میانه‌ی كۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌یان له سیریلانكا ئه‌ندامانی ڕێـكخراوی هاوكاری هه‌رێمی باشوری ئاسـیا ڕێـكه‌وتنێـك مۆر ده‌كه‌ن به مه‌به‌سـتی شه‌ڕی دژه تیرۆر له‌وبه‌ری سـنووره‌وه.