ڕۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌رایه‌تی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتان سه‌ردانی خانه‌واده‌ی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ریان كرد.
مامۆستای قوتابخانه فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، له مانگی پـێنجی 2006 دا له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ئيتلاعاتی ئێرانه‌وه گيراوه و دوای دوو سـاڵ له ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌دانی حوكمی له سـێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرد و له‌م دوایـیا‌نه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌ڤین له تاران كراوه.
بۆ زانینی ڕه‌وشی خانه‌واده‌ی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و پـێشـێـلكاریـیه‌كانی تری ڕژێمی ئێران له به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كاوه كرماشـانی ئه‌ندامی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتان سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.