له هه‌ر وڵاتێـكدا بێت و له هه‌ر بارودۆخێـكدا بێت كوژرانی ڕۆژنامه‌وانێـك یان هه‌ر كه‌سـێـكی تر له‌سه‌ر بیروڕا و بۆچوون وه‌ك زۆر له شـێـكه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن زه‌ودكردنی مافی ئه‌و تاكه كه‌سه‌یه كه ده‌بێته قوربانی. هه‌میشه‌ش ڕاشـكاوانه گوتراوه لێ‌سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له تاكه كه‌س فه‌رهه‌نگی ئه‌و ئایدیۆلۆژیـیانه‌یه كه ناخوازن گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵـگادا هه‌بێت و به‌رده‌وام ده‌خوازن كوشـتن و تێرۆركردن ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ سه‌پاندنی خۆیان.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی 21 ی حه‌وتی ئه‌مسـاڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌چنه به‌رده‌می ماڵی ڕۆژنامه‌نووس سـۆران مامه حه‌مه و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شـاری كه‌ركوك ده‌یكوژن. بۆچی؟.. ئایا ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپـۆرته ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كانی بوونه‌ته هۆكارێـك بۆ كوشـتنی؟
كوژرانی سـۆرانی مامه حه‌مه و سـۆرانه‌كانی تریش چ زه‌نگێـك به گوێدا ده‌دات؟
ئایا به كوژرانی سـۆران مامه حه‌مه وتاره ڕه‌خنه ئامێزه‌كان كۆتایی‌یان پـێدێت؟ یان ڕۆژنامه‌وانان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسـیـیانه ده‌بنه‌وه؟
میدیای كوردی ئاماژه به‌وه ده‌كات له پاش كوژرانی سـۆرانه‌وه ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی تر ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه لێـكردن بوونه‌ته‌وه و پـێـیان گوتراوه ئه‌گه‌ر واز له كاری ڕۆژنامه‌وانی نه‌هێنن ئه‌وا به هه‌مان چاره‌نووسـی سـۆرانی مامه حه‌مه ده‌گه‌ن.
له جیهانی ئازاد‌دا په‌رده هه‌ڵـماڵین له‌سه‌ر دیارده و شـته په‌نهانه‌كان و یه‌كڵاكردنه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م ڕای گشـتیدا به ئه‌ركێـكی پـیرۆز داده‌نرێت و شـكۆمه‌ندی ڕۆژنامه‌وانی له‌وه‌دا ده‌بینرێت. له جیهانی ئازاد‌دا ڕێپـۆرتاژێـك یان ڕاپـۆرتێـكی له‌و شـێوه‌یه ده‌شێـت بـبێته مایه‌ی ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی چه‌ندان كاربه‌ده‌ست نه‌ك په‌لاماردانی ڕۆژنامه‌وانه‌كه.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
شـوان محه‌مه‌د، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسـانی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 46 خوله‌كه.