سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی قانونێـكی مشـتومڕ له‌سه‌ری تایبه‌ت به هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ڕه‌تكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ڕۆژێـك له په‌سه‌ندكردنی له په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نووسـینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێز تاڵه‌بانی ناتوانێت قانونێـك په‌سه‌ند بكات كه كه‌متر له نیوه‌ی 276 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه. هه‌روه‌ها ئۆفیـسه‌كه‌ی گوتی به‌ڕێز تاڵه‌بانی دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به‌خۆی و هه‌ردوو جێـگره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی (شیعه) و تاریق ئه‌لهاشـمی (سوننه) قانونه‌كه په‌سه‌ند ناكه‌ن.
شـایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له‌سه‌ر به‌ندێـكی قانونه‌كه كه تایبه‌ت بوو به پارێزگای كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و ناكۆكی له‌سه‌ر.
ئه‌ندامانی كورد ده‌یانه‌وێت ڕیفراندۆمێـكی گشـتی له پارێزگای كه‌ركوك سـازبدرێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پارێزگا فره نه‌ته‌وه‌یـیه. هه‌روه‌ها دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له‌و شـاره‌دا له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی دواخستنی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره له مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵدا سـازبدرێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:07 خوله‌كه.