ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی شه‌ش قۆڵی كه به‌شـداریـیان له دانوسـتاندنه‌كانی چه‌كداماڵینی ناوه‌كی كۆریای باكور كردبوو كۆتایـیان به كۆبوونه‌وه‌كانیان له سه‌نگافوره هێنا.
خاتوو ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پـێشـوازی كرد له هاوكاره‌كه‌ی كۆریای باكور Pak Ui-chunله میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی ئاسـیا واته ڕێـكخراوی وڵاتانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسـیادا. ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسـته‌وخۆی نێوان ڕایس و پاك دائه‌نرێت.
ڕایس له دوایدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به دانوسـتاندنێـكی چاك ناوبرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینیش یانگ جیجی هه‌روه‌ها وتووێـژه‌كانی به دانوسـتاندنێـكی گرنگ له قه‌ڵه‌مدا. چونكه نیشـانی ئه‌دات كه‌وا كۆمه‌ڵه‌ی شه‌ش وڵاتان خواسـتێـكی سـیاسیـیان هه‌یه كه‌وا پـرۆسه‌كه به‌ره‌و پـێش به‌ره‌ن.
جێی باسه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌ش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه كه بریتین له ژاپـۆن، كۆریای باكور و ڕوسـیا جه‌خت بكه‌نه سه‌ر به‌رنووسـی پـێشـنیارێـك بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌سـهه‌ڵـگرتنی پـیۆنگ‌یانگ له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی كه مانگی پـێشـوو ڕایگه‌یاندبوو.