له‌و ده‌مه‌ی هه‌واڵی ناخۆش و پـێشـهاته‌ی تاڵ له زۆربه‌ی به‌شـه‌كانی جیهان ده‌بیسـترێت هاوكات تروسـكایـیه‌كی هیوا له ئازادكردنی 15 بارمته‌گیراو له كۆڵۆمبیا به‌دیكرا، ئه‌وانه‌ی بۆ چه‌ندان سـاڵه له لایه‌ن یاخیبووانی تێرۆریستی بازرگانانی به‌نگ و حه‌شیش ده‌سبه‌سه‌ركرابوون. سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركی ئازادكردنی بارمته گیراوه‌كان ده‌رئه‌نجامی چه‌ندان مانگی پلان داڕشـتن و جێبه‌جێكردن بوو. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنه‌كه گورزێـكی دیكه بوو بۆ هێزه تێرۆریسـتیـیه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ڕووخاندنی ئه‌و ڕابه‌رانه ده‌ده‌ن كه به دیموكراتیـیانه هه‌ڵـبژێردراون. هه‌روه‌ها كاره‌كه پـێداویسـتی بۆ توانا و خۆڕاگری ده‌سه‌لمێنێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره گروپانه‌دا.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا سێ كۆنتراكتچی ئه‌مریكایی به ناوی تۆماس هاوز و مارك گۆنسـه‌ڵڤێس و هه‌روه‌ها كیث سـتانسێڵ و له‌گه‌ڵ ئینگرد بێتانكۆرتی پاڵێوراوی پـێشـووی سه‌رۆكایه‌تی كۆڵۆمبیا و یازده هاوڵاتی به ڕه‌چه‌ڵه‌كی كۆڵۆمبی ئازادكران. بارمته‌گیراوه‌كان گروپـێـك له كه‌سـانی پایه به‌رز بوون ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن هێزی له‌شـكری شۆڕشـگێڕی كۆڵۆمبیـیه‌وه ده‌سـگیركرابوون، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێـكی گروپی تێرۆریسـتی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی دانوسـتاندنی ئاڵوگۆڕكردنی بارمته‌گیراوه‌كان به دیله‌كانی گروپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئه‌لڤارۆ ئوریبه‌ی پـێـبكه‌ن. به سه‌دان كه‌سـانی دیكه له لایه‌ن هێزه‌كانی شـۆڕشـگێڕی كۆڵۆمبیا بۆ مه‌به‌سـتی گۆڕینه‌وه‌یان به پاره ده‌سـتگیركراون. گروپه‌كه پاره‌ی بۆ خه‌رجی چالاكیـیه‌كانی تێرۆریسـتیـیانه گه‌ره‌كه. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌رپـرسـیاركردنی گروپی چه‌كدارانی شـۆڕشـگێڕی كۆڵۆمبی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروسـتی و خۆشـگوزه‌رانی ئه‌و بارمته گیراوانه‌ی لایانن به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ربازان و پـیاوانی موخابه‌راتی كۆڵۆمبی ئه‌وانه‌ی دزه‌یان كرده ناو ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی له‌شـكری شـۆڕشـگێڕی كۆڵۆمبی هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی بارمته گیراوه‌كانیان ئه‌نجام دا بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك گولـله بته‌قێنرێت. ئازادكردنه‌كه هه‌ڵمه‌تێـك بوو كه ده‌بێت كۆڵۆمبیا سـتایشێـكی زۆری بكرێت.
دوابه‌دوای ئازادكردنی بارمته گیراوه‌كان سه‌رۆك جۆرج بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئه‌لڤارۆ دووا بۆ ئه‌وه‌ی پـیرۆزبایی و سـوپاسی بكات بۆ هێنانه‌وه‌ی بارمته گیراوه ئه‌مریكایـیه‌كان به‌بێ وه‌ی. كۆڵۆمبیا یه‌كێـكه له هه‌ره دۆسـته نزیكه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نێو وڵاتانی لاتینی، هه‌روه‌ها ڕابه‌ران له واشـنتن شـانازی به‌و په‌یوه‌ندیـیه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
ئینجا ئێسـتا هێزه‌كانی له‌شـكری شـۆڕشـگێڕی كۆڵۆمبی ده‌بێت په‌ند له زیانه‌كانیان وه‌رگرن و گوێ له بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان دانێن و بارمته گیراوه‌كان ئازاد بكه‌ن تاوه‌كو به خانه‌واده‌كانیان شـاد بـبنه‌وه. حكومه‌تانی دیموكراتخواز له هه‌موو شـوێنێـك ده‌بێت پـشـتگیری له كۆڵۆمبیا بكه‌ن و هه‌روه‌ها هاوكاریشی بكه‌ن له خه‌باتی خۆی له دژی ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه‌كانی به‌نگ و حه‌شیش ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی سه‌پاندنی حوكمڕانی خۆیان به گولـله ده‌ده‌ن له بری هه‌ڵـبژاردن.