گروپـێـك له بزاڤكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گروپی دیكه له ئێران ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـك كردووه بۆ ڕاگرتنی بڕیاری له‌سـێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ری ته‌مه‌ن 30 سـاڵه‌ی مامۆسـتا له كوردسـتانی ئێران.
هه‌ر بۆیه ڕۆژی شه‌ممه خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له شـاری سـنه به‌ڕێوه‌چوو. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ خانم نگین شێخ ئه‌لئیسلام بزاڤكاری مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌ندامی ڕێـكخراوی ئازرمێهر سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.