سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیازانه‌ی كراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ قاسـم داوود ئه‌ندامی هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
قاسم داوود ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بۆته مایه‌ی دواخسـتنی ده‌رچوونی یاسای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان، ده‌شڵێت كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لته‌ضامن پـێشـنیازی دواخسـتنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكی كردووه و هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕازی بوون ته‌نها لایه‌نی كوردی نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:14 خوله‌كه.