سوپای توركیا ده‌ڵێت هێزه‌كانیان له پارێزگای هه‌كاری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له نزیـك سـنووری عێراقه‌وه 11 سه‌رهه‌ڵـداوی كوردیان كوشـتووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ڕایگه‌یاند كه له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـكی پـێنج ڕۆژی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ناسـراو به په‌كه‌كه 33 سه‌رهه‌ڵـداویان كوشـتووه.
سـوپای توركیا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه كه‌وتبووه گه‌ڕ به به‌شـداری فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپـته‌ر و هێزی زه‌مینی.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی سێشه‌ممه 22 سه‌رهه‌ڵـداوی كورد كوژرابوون له ناویاندا ڕێبه‌رێـكی باڵای په‌كه‌كه. هه‌روه‌ها ده‌ڵـێن هێزه‌كانیان ئۆردوگایه‌كی سه‌رهه‌ڵـداوانیان بۆردومان كردبوو پاش ئه‌وه‌ی سـوپا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی دابوو كه په‌كه‌كه له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ هێرش.
به‌ڵام ئه‌و ژمارانه‌ی سـوپا داویه‌تی له سه‌رچاوه‌ی بێ لایه‌نه‌وه پـشـتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
شـایانی باسه ئه‌مسـاڵ هێزه‌كانی له‌شـكری توركیا هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانیان له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه زیادكردووه له هه‌ردوو دیوی توركیا و باكوری عێراقه‌وه كه به هه‌زاران سه‌رهه‌ڵـداو بنكه‌یان لێ داناوه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له دیاربه‌كر جه‌میل كایه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:11 خوله‌كه.