نرخی سه‌هم و سه‌نه‌د له بازاڕه‌كانی دراوی جیهان به توندی دابه‌زی به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ران به به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ یارمه‌تیدانی دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ی قه‌رزدانی خانوو.
نرخی سه‌همی Hang Sengی هۆنگ كۆنگی نزیكه‌ی له سه‌دا 4 و هه‌روه‌ها سه‌همی Nikkeiی ژاپـۆن له سه‌دا 2 هاتنه خوارێ. هه‌روه‌ها دوو بانكی سه‌ره‌كی ژاپـۆنیش تووشی زیانێـكی گه‌وره هاتن، هه‌ردوو بانك به ملیار دۆلار به‌شـیان له قه‌رزه‌كانی Fannie Maeو Freddie Macدا هه‌یه.
ئاڵوگۆڕی دراوی له بازاڕه سه‌ره‌كیـیه‌كانی دراوی ئه‌وروپاش زۆر له خوارێ بوو، هه‌رچه‌نده یورۆ بۆ ماوه‌یكی زۆر كه‌م گه‌یشـته به‌رزترین ئاستی خۆی له دژی دۆلاری ئه‌مریكا، یه‌ك یورۆ زیاتر له 1.60 دۆلار به‌های بوو.
دووشه‌ممه نرخی سه‌همه‌كانی ئه‌مریكا دابه‌زی سه‌ره‌ڕای به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێـنه بۆ به‌هێزكردنی كۆمپـانیاكانی Fannie Maeو Freddie Macدوو كۆمپـانیای گه‌وره‌ی قه‌رزبه‌خش كه حكومه‌تی ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتیـیان ده‌كات. ئه‌و دوو كۆمپانیایه خاوه‌نن یان مسـۆگه‌ری نیوه‌ی قه‌رزه‌كانی خانوو له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به به‌های زیاتر له 5 ترلیۆن دۆلار.
هه‌ردوو كۆمپانیا به ملیۆنان دۆلار زیانیان دیوه له قه‌یرانی خانوو له ئه‌مریكا و زۆربه‌ی خاوه‌ن قه‌رزه‌كانیان حكومه‌تانی بێـگانه یانیش سه‌رمایه‌دانه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یـین.