كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن 2 خۆكوژ خۆیان له باكوری وڵات ته‌قاندۆته‌وه و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی كه‌م 28 كه‌س كوژراون و 57 ی تریش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشه‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه له بنكه‌یه‌كی تۆماركردنی ئه‌ندامانی نوێ بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق له شـاری باقوبه له پارێزگای دیاله ڕوویداوه.
ده‌مڕاستێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌ڵێت ئامانجی هێرشه‌كه بنكه‌ی تۆماركردنی پـۆلیسی نوێ بووه. كاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان سه‌ربازی نوێ بوون.
ئه‌م ڕووداوه به‌ر له هه‌ڵمه‌تێـكی نوێ هاتووه كه پـێشـبینی ده‌كرێت له پارێزگای دیاله ئه‌نجام بدرێت بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش تیایدا.