دادپـرسێـكی تورك 86 كه‌سی تاوانباركردووه به‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و پـیلانانه‌ی دانرابوون بۆ ڕوخاندنی حكومه‌تی مه‌یل ئیسـلامی وڵات.
ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌وره دادپـرسی ئسـته‌نبوڵ ئایكوت جه‌نگیز ئه‌نگین ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له ئسـته‌نبوڵ ڕاگه‌یاند.
دادپـرس له ڕاپـۆرتێـكی نزیكه‌ی 2500 لاپه‌ڕه سـكاڵای خۆیان له‌سه‌ر تۆڕێـكی توندڕه‌وی سیكیولاری ناسـراو به ئه‌رگه‌نه‌كۆن تۆماركرد.
گومانباران تاوانباركراون به‌وه‌ی به‌شـێك بوون و یان خه‌ریـك بووه بـبنه به‌شـێـك له ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی و هه‌روه‌ها هه‌وڵیان‌داوه بۆ ڕوخاندنی حكومه‌ت به زه‌بری هێز. دادپـرسه‌كه گوتی ئه‌وانه ویسـتوویانه گێره‌شێوێنی له وڵاته‌كه‌دا بخه‌نه‌وه.
شـایانی باسه كاربه‌ده‌سـتان لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێـكخراوی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه ده‌كه‌ن له‌وه‌تای له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردووه‌وه پـۆلیس چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ماڵێـكدا له ئسـته‌نبوڵ دۆزیـیه‌وه.
تا ئێسـتا هێزه‌كانی پـۆلیس 48 كه‌سیان له‌و 86 گومانباره ده‌ستگیركردووه.
هه‌فته‌ی ڕابردووش ده‌سه‌ڵاتداران 2 ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی توركیایان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌سـتگیركرد.
هه‌واڵیش هه‌یه ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌وانیش له نێو تاوانباره‌كاندان.