به‌رپـرسـانی ئیسـرائیلی ده‌ڵێن به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له‌گه‌ڵ گروپی حزبوڵڵای لوبنانی شیعه ئاینزا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و پـێناوه‌دا 4 به‌دیلگیراوی لوبنانی گواسـتۆته‌وه بۆ شوێنێـكی دیكه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی به‌ندیخانه‌كه ده‌ڵێت 4 ده‌سـتگیركراوه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی هه‌داریمی ئه‌وه‌ی كه سه‌میر قه‌نتاری تێدایه، ناوبراو به‌هۆی تۆمه‌تی به‌زاندنی سـنووری ئیسـرائیل له سـاڵی 1979 دا و كوشـتنی 3 ئیسـرائیلی حوكمی به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا درابوو.
بڕیاره سه‌رجه‌م 5 به‌دیلگیراوه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ئازادبكرێن، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 2 سه‌ربازی ئیسـرائیلی. ئه‌م 2 سه‌ربازه ئیسـرائیلیـیه له میانه‌ی دزه‌كردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵا بۆ ناو خاكی ئیسـرائیل له سـاڵی 2006 دا به‌دیل گیرابوون. ئه‌و كاره‌ی كه جه‌نگێـكی یه‌ك مانگی نێوان ئیسـرائیل و لوبنانی به‌دوای خۆیدا هێنا.