دادپـرسی گشـتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان ICCدۆزه‌ی تۆمه‌ته‌كانی جینۆسـاید و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌روه‌ها تاوانه‌كانی جه‌نگی له دژی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیری سه‌رۆكی سـودانی پـێشـكه‌ش به دادگا كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه لویس مۆرینۆی دادپـرۆسی گشـتی دادگای ناوبراو سه‌رۆكی سـودانی به پلان‌داڕێژی هه‌ڵمه‌تی كوشـتاركاری و ده‌سـت‌درێژی سه‌ر ناموس و هه‌روه‌ها به زۆره‌ملێ ده‌ركردنی ده‌رحه‌ق خێڵه‌كانی فور و ماسالیت و هه‌روه‌ها زاگاوی هه‌رێمی دارفور تۆمه‌تبار كردووه.
هاوكات دادپـرسی گشـتی مۆرینۆ داوای له ده‌سـته‌یه‌كی سێ دادوه‌ری له دادگا كردووه فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیری سه‌رۆكی سـودانی ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له كوشـتنی ئه‌وانه بگیرێت كه هێشـتا له دارفور له ژێر هێرشی میلیشـیاكانی جه‌نجه‌ویددان ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی سـودانه‌وه كۆمه‌ك و پـشـتگیری ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه خه‌رتوم ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌كان له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام عه‌لی ئه‌لسادگی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودانی ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاژانسـی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رزی گوتووه حكومه‌تی سـودان له پـرۆسه‌ی ئاشـتی دارفور به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها ژیانی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵاته‌دا ده‌پارێزێت.