سوریا و لوبنان ده‌ڵێن ئه‌وان ڕازی بوون په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی بـبه‌ستن و بۆ جاری یه‌كه‌م باڵوێزخانه‌ی خۆیان له پایته‌ختی یه‌كتری بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له پاریس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و هاوتا لوبنانیـیه‌كه‌ی میشـێـل سـوله‌یمان كۆبۆوه.
ساركۆزی بڕیاره‌كه‌ی به ڕێـكه‌وتنێـكی مێژوویی له قه‌ڵه‌م دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر شـێركۆ عه‌باس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:48 خوله‌كه.