ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی پلان بۆ دانراو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه مه‌گه‌ر واده‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بگرێته‌وه.
موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبێعی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و گوته‌یه‌ی له شـاری پـیرۆزی شیعه‌كان له نه‌جه‌فه‌وه ڕاگه‌یاند. تێبینی‌یه‌كانی به هه‌ره گرنگترین تێبینی كاربه‌ده‌سـتێـكی عێراقی دائه‌نرێت سه‌باره‌ت به وتووێـژه‌كانی په‌یمانی ئاسایش له‌گه‌ڵ واشـنتندا.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌ی بیر له ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه كه ڕه‌نگه واده‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه‌كان تێدابێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش دژایه‌تی واده دانان ده‌كات و كۆشـكی سـپی له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند وتووێـژه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵ عێراق به مه‌به‌سـتی داڕشـتنی واده‌دانانێـك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نیـیه.