له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت بۆمبێــكی لاڕێـگا 4 قۆنتراتكاری كوشـتوون و 8 ی دیكه‌شی برینداركردوون.
بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌شـكر ده‌ڵێت دووشه‌ممه بۆمبه‌كه به كاروانێـكی ئۆتۆمبیل كه قۆنتراتكاره‌كانی پـێبوو ته‌قیبۆوه له شـوێـنێـك نزیـك شـاری موسـڵ له باكوری عێراق.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت وتووێـژه‌كانی ئاسایشی ئه‌م دوایـیانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرێن مه‌به‌سـتیان دانانی مۆڵه‌تێـكی دیاركراوی توند بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نیـیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و پـێشـنیازه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق دراوه.
دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گوتی ده‌ڕوانێـته چه‌ندین بژاران بۆ گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاسایش له‌گه‌ڵ واشـنتن كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دیار ده‌كات له پاش ته‌وابوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی سـاڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش دژی دیاركردنی مۆڵه‌ت بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بووه.