نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌ڵێت ئه‌و وتووێـژ له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنێـكی ئاسایشی كورت خایه‌ن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌كات كه ڕه‌نگه خشـته‌یه‌ك بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق دیاری بكات.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له دژی بیرۆكه‌ی خشـته‌یه‌كی كاتیـیه بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
نوری ئه‌لمالیكی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵـێـك له باڵوێزانی عه‌ره‌ب له میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وا ماوه‌یه‌كه به‌غدا و واشـنتن سه‌رگه‌رمی دانوسـتاندنن سه‌باره‌ت به ڕێـكـه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاسایشی درێژخایه‌ن كه تیایدا بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی هێزه‌كانی بیانی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات و دوای سـاڵی 2008 ، واته له‌و ده‌مه‌ی كه واده‌ی ڕێـگه‌دانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق كۆتایی دێت.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ژنه هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ له نێو بازاڕێـك له شـاری به‌عقوبه‌ی پایته‌ختی دیاله كوژارنی به‌لای كه‌م 2 كه‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی 12 كه‌سی دیكه‌شی لێـكه‌وتۆته‌وه.