كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له دوو ناوچه‌ی جیا له وڵاته‌كه به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س كوژراون كه حه‌وتیان له هێرشـێـكدا له دژی كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای كوردی عێراق بووه.
پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆمبێـكی لاڕێ له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زانی ئه‌ندامی باڵای یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن بۆمبه‌كه 5 ئه‌ندامانی خێزانی محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان و 2 پاسه‌وانی كوشـتووه.
هه‌روه‌ها بۆمبه‌كه 4 كه‌سی تری بریندار كردووه و محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان یه‌كێـكیانه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیس ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـك له باكوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 6 كه‌س كوژراون و 14 ی تریش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له نزیـك كاروانێـكی پـۆلیس له گه‌ڕه‌كی شه‌عبی پایته‌خت ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 له برینداره‌كان پـۆلیسن.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیاله په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له سـلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:07 خوله‌كه.