كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستخۆشی كرد له ڕزگاركردنی سـیاسه‌تمه‌داری كۆڵۆمبی له دایكبووی فه‌ره‌نسـا ئنگرید بێتانكۆرت و 3 قۆنته‌راچی به‌رگری ئه‌مریكایی و 11 بارمته‌ی تر دوای ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها سـاڵی زیندانیـیان له دارسـتانێـكی كۆڵۆمبیا به‌سه‌ر بردبوو.
بان كی مونی سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌وانه و چه‌نده‌ها بارمته‌ی تر كه له زیندانیـیه‌كانی كۆڵۆمبیا گل دراونه‌ته‌وه چه‌نده‌ها سـاڵانی سه‌ختیان به‌سه‌ر بردووه. داوای له گه‌ریلا چه‌پڕه‌وه‌كانی كۆڵۆمبیا كرد ده‌سـتبه‌جێ و بێ مه‌رج بارمته‌كانی دیكه ئازاد بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا براین واگنه‌ر له میامیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:42 خوله‌كه.