سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سـیاسی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح باس له ڕۆڵی كورد له كۆنگره‌ی 23 هه‌مینی سـۆسـیال ئنته‌رناسیۆنال له یۆنان ده‌كات و ده‌ڵێت به‌شـداریـیه‌كی زۆر باش بووه و له هه‌موو پارچه‌كانی كوردسـتانه‌وه حزب و گروپه سـیاسـیـیه‌كان به‌شـداریـیان تیادا كردووه و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌بێت له كۆنگره‌كه ئاماده‌بووبن به‌ڵـكو چالاكی زۆریشـیان له په‌یوه‌ندیـكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو شـانده‌كاندا ئه‌نجام داوه ، ته‌نانه‌ت به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوبه‌شـیشـیان بڵاوكردۆته‌وه و پـێشـكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی سـۆسیال ئنته‌رناسیۆنالیان كردووه و تیایدا سوپاسـیان كردوون له‌سه‌ر ئه‌و گرنگیـیه‌ی به كوردی ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها مكوڕبوونیان له‌سه‌ر پـشـتیوانیكردنی كورد چ له ڕووی مرۆڤایه‌تی و سـیاسی و ئابوریـیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.