كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن پـیاوێـكی فه‌له‌سـتینی به بڵدۆزه‌رێـكه‌وه خۆی كێشـاوه به ڕیزێـك ماشێن و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵـكی پـیاده له ئۆرشه‌لیم و به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه و 45 كه‌سی تریشی برینداركردووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاڕێی یافا ئۆرشه‌لیم بووه و بڵدۆزه‌ره‌كه خۆی داوه به پاسێـكدا و هه‌ڵیگێڕاوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها خۆی به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل‌دا كێشـاوه و له ڕێـگاكه لایداون. پاشـان سه‌ربازێـك كه له كاتی پشـوودا بووبوو به‌سه‌ر بڵدۆزه‌ره‌كه‌دا سه‌ركه‌وت تا ڕێ له‌و سه‌رشێتیـیه بگرێت و ته‌قه‌ی له پـیاوه‌كه كرد و كوشتی.
ده‌مڕاسـتێـكی پـۆلیس به ناوی میكی ڕۆزنفێڵد به ده‌نگی ئه‌مریكای گوت ڕووداوه‌كه هێرشـێـكی تێرۆریسـتی بووه. ده‌شڵێت پـیاوه‌كه ناسـنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمی پـێبووه و ئێسـتا پـۆلیس لێـكۆڵینه‌وه ده‌كات تا بزانێت ئه‌مه كارێـكی سه‌ربه‌خۆیی بووه یان كه‌سـانی دیكه‌ی له پـشته‌وه‌یه.
میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌مڕاستی حه‌ماس سـامی ئه‌بو زوهره ڕووداوه‌كه‌ی به كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له قه‌ڵه‌م دا بۆ ئه‌و هێرشـانه‌ی ئیسرائیل ده‌یانكاته سه‌ر فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.