دادگای باڵای توركیا ده‌سـتیكردووه به گوێگرتن له سـكاڵاكانی داواكاری گشـتی وڵاته‌كه كه ده‌یه‌وێت پارتی ده‌سه‌ڵاتدار قه‌ده‌غه بكرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌بدولڕه‌حمان یاڵچین كایه له دانیشـتنێـكی داخراودا تێبینی‌یه‌كانی خۆی پـێشـكه‌شی دادگای ده‌سـتوری كرد.
شـایانی باسه داواكاری گشتی له مانگی سـێدا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی داد و گه‌شـه‌پـێدانی خسـته به‌رده‌م دادگا و تیایدا ده‌ڵێت پارتی ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر بنه‌ما سـكیولاریـیه‌كانی توركیا و ده‌بێت هه‌ڵـبوه‌شـێته‌وه.
هه‌روه‌ها داواكاری گشـتی ده‌خوازێت نزیكه‌ی 70 ئه‌ندامی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان، له نێویاندا سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی كۆمار عه‌بدوڵڵا گول، كاری سـیاسیـیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت.
له لایه‌ن خۆیانه‌وه پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان ئه‌و تاوانانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئاڕاسـته‌یان كراوه و ده‌ڵـێن ئه‌و سـكاڵانامه‌یه‌ی له دژیان به‌رز كراوه‌ته‌وه دژی دیموكراسـیـیه‌ته. پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پارێزه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ڵامی خۆیان پـێشـكه‌شی دادگا بكه‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی له داواكاری قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان گرت و هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه ئه‌وه كار بكاته سه‌ر ئامانجه له مێژینه‌كه‌ی توركیا بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:44 خوله‌كه.