گه‌وره ڕێبه‌رانی چین سـوپاسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه بۆ كۆمه‌كـكردن له بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سـیچوان له پاش بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی مانگی ڕابردوو.
هوو جینتاو سه‌رۆكی چین ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا سـوپاس‌گوزاری خۆی ده‌ربڕیوه.
دكتۆر ڕایس بۆ سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی له چینه به مه‌به‌سـتی بره‌وپـێدانی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
پـێشتریش خانم ڕایس له‌گه‌ڵ وین جیاباو سه‌رۆك وه‌زیری چیندا كۆبۆوه.