له‌شـكری ئیسرائیل ده‌ڵێت له میانه‌ی هێرشێـكی هێزه‌كانیان له نیوه شه‌و بۆ سه‌ر كه‌ناری خۆرئاوا 2 میلیشـیای فه‌له‌سـتینیـیان كوشـتووه.
گوته‌بێژی له‌شـكر ده‌ڵێت میلیشـیاكان كوژران له میانه‌ی ته‌قه لێـكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیان سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری نابلوس، كه یه‌كێـك له‌و میلیشـیایانه به دوایدا ده‌گه‌ڕان به‌هۆی تێوه‌گلانی له پـلان دانانی هێرشه‌كانی دژ به ئیسرائیلیـیه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیاكانی جیهادی ئیسلامی پـشـتڕاستیان كرده‌وه ئه‌ندامێـكی باڵایان به ناوی تارق جومعه له‌و هێرشه‌دا كوژراوه. چه‌ند سه‌عاتێـكیش به دوایدا كۆمه‌ڵه‌كه به‌رپـرسـیارێتی ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر دوو هێرشی موشه‌كی له غه‌ززه‌وه به‌ره‌و باشوری ئیسرائیل له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا.
كاربه‌ده‌سـته ئیسرائیلیـیه‌كان ده‌ڵێن هیچ كه‌سێـك له‌و هێرشـانه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی سه‌ر شـاری سـدێرۆت بریندار نه‌بووه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت ئه‌و ڕووداوه‌ی به پـێشـێـلكردنی ئاگربه‌ست ناونا، كه له هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حه‌ماسه‌وه ده‌سـتیـپـێكردووه.