نێردراوی ئێران بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت وێڕای پـێشـنیازی كۆمه‌كی وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ ئێران به‌و مه‌رجه‌ی تاران چالاكی ناوه‌كی خۆی ڕاگرێت كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئێران ده‌ڵێت تاران له درێژه‌دانی به پـرۆگرامی ناوه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سـوڵتانی نێردراوی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند و گوتی كۆماری ئیسلامی ئێران دێژه به پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌دات و دووپاتیشی كرده‌وه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی خزمه‌تگوزاری ئاشتیـیانه‌یه.
هاوكات ئێران ده‌شڵێت تاران ئاماده‌یه دانوسـتاندن له‌مه‌ڕ پـێشـنیازی كۆمه‌كی شه‌ش وڵاتی زل‌هێزی جیهان بكات كه له ڕوسیا و چین و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا پـێـكدێن، به‌ڵام ئێران مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم به دور ده‌زانێت.