جۆرج بوشی سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی له‌مه‌ڕ په‌یمانی به‌ریتانیا ده‌رده‌بڕێت بۆ توندكردنی سـزاكانی سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها ناردنی له‌شـكری زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی یاخیبوونی چه‌كدارانی تالیبان.
ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی هاوبه‌شی هه‌واڵگیری له له‌نده‌ن سه‌رۆك بوش و گۆردن بڕاونی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی ده‌نگی هاوكاری و هاوسـۆزیـیان له‌سه‌ر ئێران و عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز بڕاون گوتی ئاسـته‌كانی نوێی له‌شـكری به‌ریتانیا ده‌گاته به‌رزترین ئاستی له ئه‌فغانسـتان. گوتیشی ورده‌كاریـیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه له ده‌مێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ئاشـكرا ده‌كرێت. هاوكات ئه‌وه‌شی گوت حكومه‌ته‌كه‌ی، واته به‌ریتانیا، وابه‌سـته‌یی خۆی بۆ هێشـتنه‌وه‌ی سـوپاكه‌ی له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌م‌كوت ده‌كات كه ده‌ڵێن ڕه‌نگه سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له عێراق تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ ڕاگه‌یه‌نێت.
له وته‌كه‌شیدا گۆردن بڕاون ڕایگه‌یاند به‌ریتانیا سـامان و دارایی گه‌وره‌ترین بانكی ئێرانی بلۆك ده‌كات. ده‌شڵێت سه‌رجه‌م ئه‌وروپا ئاماده‌یه سـزاكانی سه‌ر ئێران فره بكات، ئه‌گه‌ر تاران له كاركردنی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا له ناكۆكیـیه‌كانی له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری شـكست بهێنێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانی بێلفاسـت كۆتایی به گه‌شـته هه‌فته‌یی‌یه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا ده‌هێنێت و بڕیاره گۆردن بڕاون و سه‌رۆك بوش چاویان به ڕابه‌رانی خۆجێی له بێـلفاست بكه‌وێت.