هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سـتیفان دیمسـتۆرای نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌رنج و پـێشـنیاره‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێـكردنی مادده‌ی 140 له ده‌سـتوری عێراقی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كه ناكۆكیان له‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی به‌رپاكردنی نیگه‌رانیـیه‌كی به‌رفراوان له نێو كورده‌كاندا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوو سێ ڕۆژیدابێت پـێشـنیاره‌كانی بۆ قۆناغی دووهه‌م بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كه جێی ململانێن بڵاوبكاته‌وه.
ئینجا ئایا ئه‌م پـێشـنیارانه‌ی دیمسـتۆرا چه‌ند كاریگه‌ریان ده‌بێت؟
بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی به‌یه‌كه‌وه بڵاو نه‌كرده‌وه؟
بۆ تا ئێسـتا به فه‌رمی نه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان و نه په‌رله‌مانی عێراقی هه‌ڵوێسـتی خۆیان له‌سه‌ری ده‌رنه‌بڕیوه؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ری بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بووه كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردبوو:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كوردی له واشنتن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 47:56 خوله‌كه.