به‌پـێی ڕاپـۆرته نوێـیه‌كان نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س كه ڤایرۆسی HIV له له‌شـیاندا هه‌یه و له وڵاتانی هه‌ژاردا ده‌ژین ئێسـتا ده‌رمانی HIV یان پـێده‌گات، به‌ڵام ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت هێشـتا به ملیۆنان كه‌سـانی تر چاره‌سه‌ریان پـێناگات.
ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئه‌و چاره‌سه‌ریـیانه بۆ قوربانیانی نه‌خۆشی ئه‌یدز به سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره داده‌نێت، به‌ڵام ده‌شڵێت زۆر له كه‌سـانی كه HIV یان هه‌یه ئێسـتا ده‌رمانی ته‌واویان پـێناگات تا بتوانن به زیندویی بمێنن.
ئه‌و ڕاپـۆرته نیشـان ده‌دات له سـاڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سـانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی HIV بوون، واته ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه ده‌بێته نه‌خۆشی ئه‌یدز چاره‌سه‌ریان پـێـگه‌یشـتووه، به‌ڵام هێشـتا نزیكه‌ی 6.7 ملیۆن كه‌سی تر چاره‌سه‌ر نه‌كراون و یاخود ده‌رمانی پـێویسـتیان پـێـناگات.
جگه له‌مه به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مارگرێت چان ده‌ڵێت به ته‌واوه‌تی سه‌رژمێری نه‌خۆشـه‌كان تا ئێستا نه‌كراوه، به‌ڵام ژماره‌ی HIV زیاد ده‌كات. ئه‌و گوتی پـێویسـته بایه‌خێـكی زیاتر به ڤایرۆسی HIV بدرێت تا به‌رگری له نه‌خۆشی كوشـنده‌ی ئه‌یدز بكه‌ن.
ڕاپـۆرته‌كه ده‌شڵێت نزیكه‌ی سێ به‌شی ئه‌و كه‌سـانه‌ی HIV یان هه‌یه له ئه‌فریكا ده‌رمانیان پـێده‌گات، به‌ڵام ده‌رمانه‌كان به خراپـی به‌كارده‌هێنن.