ڕۆژی شه‌ممه كاربه‌ده‌سـتان له پارتی دیموكرات له واشـنتن كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌مه‌ته‌قه له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌كانی به‌رایی له ئه‌یاله‌ته‌كانی میشیگن و فلۆریدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و ده‌نگانه بۆیان هه‌یه ڕۆڵێـكی گرنگیان له بڕیاردانی بژاره‌ی پارتی بۆ سه‌رۆك كۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌بێت.
پارته‌كه ئاكامی هه‌ڵـبژاردن له‌و دوو ئه‌یاله‌ته‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه چونكه بڕیاره‌كانی پارته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌نه‌بردووه كه هه‌ڵـبژاردن مانگی یه‌ك ده‌بوایه به‌ڕێوه‌بچوایه به جێگای ئه‌وه‌ی ئه‌مسـاڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
سیناتۆر هێله‌ری كلنتن كه له ژماره‌ی ده‌نگه‌كاندا دوای باراك ئۆبامایه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی میشیگن و فلۆریدادا سه‌ركه‌وت و ده‌یه‌وێت ئه‌و ئاكامانه به ڕه‌سمی بناسرێن، به‌ڵام خۆی و ئۆباما په‌سه‌ندیان كردبوو كه هه‌ردووكیان له هیچ كام له ئه‌یاله‌ته‌كاندا ده‌نگدان به‌ڕێوه‌نه‌به‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و شـایان پاشـا وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:34 خوله‌كه.