سه‌باره‌ت به كۆنفرانسی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق كه له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌ده‌چوو، دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له سوید شه‌پـۆل فاخر مێرگه‌سووری ده‌ڵێت كۆنفرانسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و زیاتر له 100 ده‌وڵه‌ت و ڕێـكخراوی جیهانی تیایدا به‌شـداریـیان كرد بۆ پـشـتیوانی له به‌رنامه‌ی دامه‌زراندن و چه‌سـپاندنی عێراقێـكی دیموكراتی فیدراڵی ئاسوده.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:29 خوله‌كه.