له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی بنكه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیان
له باكوری عێراق بۆردومان كردووه.
لـێپـرسـراوانی له‌شـكری توركیا ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له زنجیره‌یه‌ك هێرشـدا فڕۆكه‌كانیان 16 شوێنیان له ناوچه‌ی خواكوركی باكوری عێراق بۆردومان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له دیاربه‌كر جه‌لیل كایه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت په‌كه‌كه ڕوودانی ئه‌و هێرشـانه‌یان پـشـتڕاست كردووه و ده‌ڵێن هیچ كه‌سێـكیان به‌و هێرشـانه گیانی له‌ده‌سـت نه‌داوه، وه‌لێ زیانێـكی زۆر به خه‌ڵـكی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی یه‌ك خوله‌كه.