ڕاپـۆرتێـكی ڕێـكخراوی خۆراك و كشـتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به FAO
ده‌ڵێت ڕه‌نگه به‌رزی نرخی خۆراك بۆ چه‌ند سـاڵێـكی داهاتوو هه‌ر به‌رده‌وامبێت.
ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه كه‌مێـك نرخی دانه‌وێڵه و خۆراكی تر له ئاسـتی به‌رزی ئێسـتای بێته خوارێ، به‌ڵام پـێناچێت به‌م زووانه ئه‌و نرخانه بچنه‌وه ئاسـتی جارانیان.
ڕاپـۆرته‌كه كه به هاوبه‌شی ڕێـكخراوی هاوكاری ئابوری و گه‌شه‌كردن ناسـراو به OECD ده‌ركرا، ده‌ڵێت هه‌نووكه 862 ملیۆن كه‌س له جیهاندا دووچاری برسێتی بوونه‌ته‌وه و نرخی به‌رزی خۆراك له ناڵاندنیان زیاد ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه ڕاپـۆرته‌كه هانی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری خۆراك ده‌دات كه سـنوور بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی خۆراك دانه‌نێن و ده‌بێت وڵاتانی پـێشـكه‌وتووی جیهان چاو به ڕێبازه‌كانیان بخشێنـنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی دانه‌وێڵه له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه ڕێـكخراوی FAO ده‌ڵێت جوتیارانی وڵاته هه‌ژاره‌كان پـێویسـتیـیان به یارمه‌تیـیه له دابینكردنی تۆ و په‌ین و عه‌له‌ف و پـێداویسـتی تر و هانی وه‌گڕخسـتنی زیاتری سه‌رمایه ده‌ده‌ن له بواری چاندن و كشـتوكاڵیدا.