له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به ناوبژیوانی ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته و
كۆمكاری عه‌ره‌ب، دانوسـتاندن له نێوان لایه‌نی ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنان به ڕێبه‌رایه‌تی حزبوڵڵا و لایه‌نی حكومه‌ت و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی لوبنان به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر وه‌لید فارس له ده‌زگای به‌رگری له دیموكراسی بنكه له واشنتن سـازكردووه و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی تێبینی‌یه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
دكتۆر وه‌لید ده‌ڵێت دانوسـتاندنه‌كانی دۆحه كێشه‌ی ناو لوبنان چاره‌سه‌ر ناكات، چونكه به سه‌رپه‌رشتی كۆمكاری عه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی ڕێسـاكانی ئه‌و ڕێـكخراوه تاكه وڵاتێـكی عه‌ره‌ب له به‌رامبه‌ر به‌رنووسی هه‌ر بڕیارێـك بڵێت نه‌خێر ئه‌وا ئه‌و به‌رنووسه نابێته بڕیار. پاشـان ده‌ڵێت پـێویسـته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:20 خوله‌كه.