پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له شه‌ش ڕۆژ به‌سه‌ر ڕوودانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ناوچه‌ی باشوری ڕۆژئاوای چین، ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی كه‌سـانی زیندوو له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه. ژماره‌ی فه‌رمی مردووان گه‌یشـته 32 هه‌زار كه‌س، وه‌لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بگاته زیاتر له 50 هه‌زار.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سته‌فنی هۆ له په‌كینی پایته‌ختی چینه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان شـایان پاشـا به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
زیا له 60 كه‌س له ناوچه‌ی كاره‌سـاتی بومه‌له‌رزكه ڕۆژی شه‌ممه ڕزگاركران، به‌ڵام ژماره‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌متر بۆوه. میدیای چین ڕاپـۆرتی داوه به لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك هه‌وڵی به‌هاناچوونه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ریگرتووه و پـیاوێـك له نێو باڵه‌خانه‌ی خه‌سـته‌خانه‌یه‌كی ڕووخاو له بێچوان ده‌رهێنراوه.
په‌یامنێرمان دانیال شێرف ده‌ڵێت شوێنه‌كه دوابه‌دوای بومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی شه‌ڕ ده‌چێت.
دانیال شێرف:" یه‌كه‌مین وێنه‌ی به‌دیم كرد له كاتێـكدا ڕوانیمه قه‌راغ شـاره‌كه‌وه ته‌نها كۆمه‌ڵێـك له دار و به‌ردی ڕووخاو و كۆنكریتم به‌دی‌كرد، گردێـك بوو، چیایه‌ك بوو كه له‌وه‌وپـێش باڵه‌خانه بوون، وه له‌وه ده‌چوو وێرانكاریـیه‌كه كۆتایی پـێ‌نه‌یه‌ت. نازانم چۆن باسی بكه‌م، وێنه‌یه‌كی زۆر تراژیدی بوو."
لۆ تانفێی كارمه‌ندی فریاگوزاری بێچوان ده‌ڵێت تیمه‌كه‌ی كه هه‌روه‌ها سه‌گی بۆنكه‌ریش ده‌گرێته‌وه له بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه له هه‌رێمه‌كه‌ی دابوو 10 كه‌سیان له شوێنی جیاواز ڕزگار كردووه. ده‌شڵێت به‌ڵام ئومێدی ئه‌وتۆ ناكرێت ڕزگاربووی زیاتر له‌و به‌شی شـاره بدۆزرێته‌وه چونكه ئاماژه‌ی ژیانی زیاتر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری كاره‌سـاتی چین بریتین له نزیكه‌ی 150 هه‌زار سه‌رباز كه كاریگه‌رانه یارمه‌تی كاره‌كانی ته‌نگه‌تاوی ده‌ده‌ن.
ڕێبه‌رانی له‌شـكری ڕزگاری گه‌ل ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ په‌یامنێران له په‌كین دووان و جه‌ختیان كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان دووچاری گرفتی و سه‌ختی زۆر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكانی ئاسایی چین پـێكه‌وه كار ده‌كه‌ن.
مه‌یجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵی هێزه‌كانی ئاسـمانی ما ژیان هه‌روه‌ها دڵنیای كرده‌وه كه تێـكڕای داموده‌زگاكانی ناوه‌كی چین له ناوچه‌كه‌دا سه‌لامه‌تن.
ما ژیان:" گوتی هه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه ڕوویدا تیمێـكمان له پـۆلیسی چه‌كدار و كارمه‌ندانی له‌شـكری ڕزگاری گه‌ل ڕه‌وانه كرد بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه به گوێره پـێوانه‌ی ئێجگار توند پارێزراون و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیـیه."
حكومه‌تی چین نزیكه‌ی 560 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری بومه‌له‌رزه‌كه ته‌رخان كردووه. خێرخوازان له ناو و ده‌ره‌وه‌ی چین هه‌روه‌ها به بڕی 860 ملیۆن دۆلار به پاره و به كه‌ره‌سـته به‌شـداریـیان كردووه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی چین ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌كه 33 هه‌زار هێكتار كیڵگه‌ی وێران كردووه و له هه‌مان كاتدا بومه‌له‌رزه‌كه بۆته هۆی مرداربوونه‌وه‌ی 12.5 ملیۆن سه‌ر مه‌ڕوماڵات و باڵنده كه لێـپرسـراوانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ش گیروگرفتی گه‌وره‌ی پاك و خاوێنی لێده‌كه‌وێته‌وه.