بۆ دووهه‌مین ڕۆژ هێزه‌كانی عێراقی ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن له شـاری موسڵ له باكوری عێراق له هه‌ڵمه‌تێـكی نوێ‌دا له‌دژی ئه‌لقاعیده له عێراق.
هه‌رچه‌ندێـكه هێشـتا ئاشـكرا نه‌بووه چه‌ند كه‌سێـك دهسـتگیركرابن.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی هه‌روه‌ها بهشـێـكیان له به‌ربه‌سـته‌كان له شـاری موسـڵ ئاسایی كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران نوری ئه‌لمالیكی سه‌رپـه‌رشـتی هه‌ڵمه‌ته نوێـیه‌كه‌ی دژ به میلیشـیاكانی ئه‌لقاعیده ده‌كات له موسڵ كه دواترین حهشـارگهیانه له عێراق.
كاربه‌ده‌سـته عێراقیـیه‌كان ده‌ڵێن 500 گومان لێـكراوی خراپـكاریان له موسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌سـتگیركردووه له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌سـتیپـێـكرد.