هێزه‌كانی له‌شـكری چینی به فڕۆكه له ئاسـمانه‌وه خۆراك و ده‌رمان بۆ زیندووماوانی
بومه‌له‌رزه‌كه به‌ر ده‌ده‌نه خواره‌وه بۆ ئه‌و گوندنشینه دورهدهسـتانهی ناوچه‌ی چیاكانی هه‌رێمی سیچوان، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی وا كات بۆ هه‌زاران له هاوڵاتیـیه چینیـیانهی كه خانووبه‌ره‌كانیان به‌سه‌ریان داڕماوه به‌ده‌سـته‌وه نامێنێت.
لێـپـرسـراوانی چینی ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌ی فه‌رمی كوژراوانی ئاكامی بومهلهرزهكهیان ڕاگه‌یاند و به نزیكه‌ی 15 هه‌زار مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ن. هاوكات ده‌سه‌ڵاتداران پـێـشبینی ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری و به‌هاناچوون ده‌گه‌نه ناوچه‌كانی چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه و ده‌سـت به گه‌ڕان و ههڵـكهندن به دوای زیندووماواندا ده‌كه‌ن پـێـشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی قوربانیان ڕوو له هه‌ڵـچوون بكات.
كاربه‌ده‌سـتان مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه‌وا 40 هه‌زار كه‌سی تریش له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه ڕووخاوه‌كاندا قه‌تیس مابن و یان ئه‌وه‌تا بێ سه‌روشوێنن.
هه‌روه‌ها له‌و ده‌مه‌ی فریاگوزاری گه‌یشـتۆته هه‌ندێ له‌و ناوچانه‌ی كه بومه‌له‌رزه‌كه به سه‌ختی لێی دابوون ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیـیانی له ژێر وێرانه‌ی خانووبهرهكانیاندا وا بۆ دوو ڕۆژه گیرایان خواردبوو به زیندوویی ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌رمی ژینوا ده‌ڵێت 7 هه‌لیـكۆپـته‌ری له‌شـكری كه‌ره‌سـته و پـێـداویسـتیان گه‌یاندۆته ناوچه‌ی وێنچووان، ئه‌و شوێنه‌ی چه‌قی بومه‌له‌رزه 7.9 پله بوو به گوێره‌ی پـێوه‌ری ڕێـخته‌ر.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ستهفهنی هۆ له په‌كینه‌وه ڕاپـۆرتی سه‌باره‌ت به دۆخه‌كه ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و شوان سه‌عید به كوردی ئاماه‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:28 خوله‌كه.